کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی ٥ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

16:17 - 9 رەزبەر 2719

بە هۆی بەریەککەوتنی دوو ماشێن لە ڕێگەی ڕوانسەر بۆ پاوە ٥ کەس گیانیان لە دەستدا و ٢ کەسیش بە توندی بریندار بوون. بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێیەکان ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ڕێگەی ڕوانسەر بۆ پاوە و لە نزیک گوندی "بەوراوا" پژۆیەک و پرایدێک لە یەکیان دا کە بەداخەوە ٤ کەس هەر لەوێدا گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسە کە خراپی ڕێگاوبان و هەروەها چۆنییەتی جۆری ماشێنە ئێرانییەکان و لە سەرووی هەموویەوە باری دەروونی و خەمۆکی خەڵکی ئێران و بە تایبەت کوردستان بە هۆی نالەباری ژیان لەژێر دەسەڵاتی ئاخوندیدا وایکردووە کە ئاماری ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران لە کوژراوانی وڵاتی سووریە زۆرتر بێ.