کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا ڕێگای بە "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەدا کە بچێتە نیویۆرک

14:41 - 17 بەفرانبار 2719

ئەمریکا ڤیزا بە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نادات، هەتا لە نیویۆرک بەشداریی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات. گۆڤاری" فۆرن پۆلس"ی ئەمریکایی بڵاوی کردەوە کە واشنگتۆن ڤیزای بە" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی  کۆماری ئیسلامیی ئێران نەداوە، هەتا لە نیویۆرک بەشداری لە كۆبوونەویەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی  لەسەر ئاسایشی جیھانی بكات. بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆ ببێتەوە و ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، عێراق داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، سەرکۆنەی بۆردومانەکەی ئەمریکا بکات. "محەمەد حوسێن بەحرەلعولووم" نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، سەرکۆنەی بۆردومانەکەی ئەمریکا بکا. جێگای ئاماژەیە کە دوای کوژرانی" قاسم سلێمانی" و "ئەبوو مەهدی موهەندیس"گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا و بەتایبەت نێوان ئێران و ئەمریکا و ئێران و عێراقدا قووڵ بۆتەوە و ئەگەری هەڵایسانی شەڕهەیە.