کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەیەکی ئۆکڕاین بە 170 سەرنشینەوە لە تاران کەوتە خوارەوە

14:01 - 18 بەفرانبار 2719

فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئۆکراین بە 170 سەرنشینەوە لە نیزیک تاران لە شوێنێک بە ناوی شارۆچکەی "پەرەند" کەوتە خوارەوە. هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوە. ئەم فڕۆکەیە جۆری بۆئینگی 737 و سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین بووە و پاش بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی "خومەینی" بەهۆی کێشەی تکنیكییەوە کەوتووەتە خوارەوە. کاربەدەستانی پێوەندیداری ئێران دەڵێن هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاگرکەوتنەوە لە بەشی ماتۆڕ و سووتەمەنییەکەی بووە، بەڵام هەندێ دەنگۆش هەیە کە لەوانەیە مووشەک پێکابێتی. لە ڤیدیۆیەکدا کە لەو ڕووداوە بڵاو بۆتەوە، دەبیندرێ فڕۆکەکە لە ئاسمان گڕی گرتوە و پاش چەند چرکە لە عەرزی دەدرێ و بەتەواوی دەتەقێتەوە. ئەم ڕووداوە چەند سەعاتێک دوای هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان ڕووی دا.