ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرۆک عەشیرەتە عەڕەبەکانی سووریە بۆ هاندانیان دژی کوردەکانی ڕۆژاوا بانگهێشتی تاران دەکا و یەکێک لە کاربەدەستە پلە باڵاکانی ڕێژیم لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی، شاندێكی هۆزه عه‌ڕه‌به‌كان بانگهێشتی تاران كران و له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، گه‌وره ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبوونه‌وه. گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه دزه‌ی پێكراوه، (فه‌یسه‌ڵ ئه‌لعازل) شێخی عه‌شیره‌تی (ئه‌لمعامره) ده‌رده‌خات كه له دیداری له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تیدا ده‌ڵێ: "ئه‌مریكا پڕۆژه‌یه‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌یه و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش هاوكاریی هه‌سه‌ده ده‌كات".
شارەزایان هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی سووریە و کۆماری ئیسلامی به "نه‌زۆک" وه‌سف ده‌كەن و ده‌ڵێن: "رێژێمی سووریە و کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده هێزیان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه بتوانن پشتی پێببه‌ستن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای "هه‌سه‌ده" دروست بكەن.
له ڕاپه‌ڕینی قامیشلو له ساڵی ٢٠٠٤ ، كاتێک رێژێم زانی کە ناتوانێ به‌ر به ڕاپه‌ڕینه‌كه بگرێ، خه‌ڵكی دێره‌زوور و هۆزه عه‌ڕه‌به‌كانی له دژی كورد پڕ چه‌ک كرد.
ئه‌مریكا ده‌یهه‌وێ نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له ڕمێلان، شه‌دادی و ئه‌لعومه‌ره‌وه بگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریا. ته‌نیا یه‌ک ڕێگا له به‌رده‌م ئه‌مریكییه‌كاندا ماوه، ئه‌ویش ڕاکێشانی لوولەیەکی نەوتییە له ڕمێلانه‌وه بۆ حه‌سه‌كه، شه‌دادی، هۆل، بوسه‌یرا، دوای تێپه‌ڕبوونی به چه‌می فوراتدا، له ئه‌بوكه‌ماله‌وه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سنووری عێراقدا بگاته ته‌نه‌ف و ئوردن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه دروست بكه‌ن، ده‌بێت میلیشیای ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌بوكه‌مال و مه‌یادین ده‌ربكه‌ن و ڕۆژئاوای فوراتیش بكه‌وێته ژێرده‌ستی هه‌سه‌ده.