![](/files/naftttttt.jpg)
ھێرشەكانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق نرخی نەوت و زێڕی بەرزكردەوە.
بەگوێرەی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، بەھۆی ھێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق، دەستبەجێ نرخی زێڕ و نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد بەجۆرێک کە نەوتی خاوی تێكزاز سێ دۆلار زیادی كرد كە بەتێكڕای لەسەتا پێنج دەكا و ھەر بەرمیلێک گەیشتە زیاترلە ٦٥ دۆلار.
سەبارەت بە زێڕیش بە ڕێژەی لەسەتا ٢ بەرزبۆتەوە و ھەر ئۆنسیک ئاستی ھەزار و ٦٠٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە تاوەكو ئێستا. ئەو بەرزبوونەوەیەش ھاوكاتە لەگەڵ ھەوڵی وەبەرھێنەران بۆ كڕینی زێڕ.
شارەزایانی بواری ئابووریش دەڵێن، مەترسییەكان لە نەبوونی دڵنیایی و زیادبوونی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، دەبێتە ھۆكار كە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتریش تۆماربكات.