کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

02:33 - 19 بەفرانبار 2719

ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان، کە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارن دەسبەسەر کرابوو، دوای ٥ رۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی بەفرانبار، "ئارام فەتحی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ئارام فەرتحی یەکێک بوو لەو چالاکوانانەی کە لە درێژەی دەسبەسەرکرانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان، ڕۆژی شەممە، ١٤ی بەفرانبار لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزرابوو. ئارام فەتحی، شاعیر و یەکێک لە چالاکوانانی خوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری مەریوان و، هەروەها ئەندامی ئەنجومەنە ئەدەبیەکانی شاری مەریوانە و لە ساڵانی ڕابردووشدا چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە لێپرسینەوەی لێکراوە.