کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵە پێوەندیدارەکان بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئوکراینی

01:02 - 20 بەفرانبار 2719

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی بەفرانبار بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرایینی لە گەشتی نێوان تاران و کییەف ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا . کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و لەو پێوەندیەدا هەواڵدەریی "نیوزیک" لە زمان پنتاگۆنەوە ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکەکە لە لایەن موشەکێکی ئاڕاستەکراو لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کەوتووەتە خوارەوە. هەر لەم پێوەندیەدا دەوڵەتی کانادا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە پرسیاری زۆرهەیە لە پێوەندی لەگەڵ کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئوکراینیەکە لە لایەن سپای پاسدارانەوە ، کە پێویستە وەڵام بدرێتەوە. لە لایەکی تریشەوە وڵاتی ئوکراین داوای لە بەریتانیا کردووە کە بەشدار بێت لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ودەفتەری سەرۆک کۆماری ئوکراین ڕایگەیاند، "ولادیمیر زلنسکی" لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە "بۆریس جانسۆن" سەرۆک وەزیری بەریتانیا کردووە کە بەشداربن لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئوکراینیەکە.