کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی چاڵدێران

03:39 - 20 بەفرانبار 2719

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بوو. ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی بەفرانبار ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی چاڵدێرانی ورمێ تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێک بە ناوی "مەجید مەزلومی" ،تەمەن ۲٥ ساڵ ، بە سەختی بریندار دەبێ و بۆ چارەسەر برینەکەی بۆ شاری وان لە باکووری کوردستان ڕادەگوێزرێ. شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە خەڵكی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە بەر نەبوونی کار و ناکارامەیی کاربەدەستان و گرینگی پێنەدان بە کوردستان، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بە ناچار ڕوو دەکەنە کۆڵبەری و ساڵانە بە سەدان کەس لەو ڕێگایەدا بە هۆکاری جۆراوجۆری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، بەربوونەوە لە بەرزایی، لە سەرما ڕەق هەڵاتن و ڕاوەدوونانیان لە لایەن ئەو هێزانەوە گیان لە دەست دەدەن.