کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەلاحەدین دەمیرتاش بوو بە براوەی خەڵاتی "مافی مرۆڤ،ئاشتی و پێکەوە ژیان"

15:59 - 20 بەفرانبار 2719

بە پێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، ڕێکخراوی سوسیال دێموکرات (SODEV) کە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ڕێوڕەسمێک لە ژێر ناوی خەڵاتی "مافی مرۆڤ، دێموکراسی،ئاشتی و پێکەوە ژیان" بەڕێوە دەبات،ئەوساڵ ئەو خەڵاتەی بەخشی بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە بەندیخانەدایە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سۆسیال دێموکڕات پێدانی ئەو خەڵاتە بە سەلاحەدین دەمیرتاشی گەڕاندەوە بۆ ئەو بارودخە نەخوازراوەی کە بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاتووەو لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە بەندیخانەدایە، هەروەها ئاماژەیان بەوەش کرد کە ئێمە وەک ڕێکخراوی سوسیال دێموکرات، دەمیرتاش وەک زیندانیەکی سیاسی دەبینین کە ماوەی سێ ساڵ و دوو مانگە لە بەندیخانە کاتەکانی بەسەر دەبات . لە لایەکی تریشەوە دەمیرتاش یەکێک بووە لەو کەسانەی بەردەوام پشتگیری لە مافەکانی مرڤ و ئاشتی و یەکڕێزی کردووە، بۆیە ئەو خەڵاتە بە شایستەی ئەو دەزانین. جێی ئاماژەیە ، ئەو خەڵاتە ئەمرۆ ١٠ی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە هۆتێل تاکسیم بەڕێوەچوو، بەخشرا بە باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش.