کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕزگاریی لاوێکی خەڵکی سەردەشت لە مەرگ

19:37 - 20 بەفرانبار 2719

بە هەوڵی خێرخوازان و گیانی لێبووردەیی بنەماڵەیەکی سەردەشتی لاوێکی سەردەشت لە مەرگ ڕزگاری بوو. لاوێکی خەڵکی سەردەشت کە بە ئیعدام مەحکووم کرابوو، بە یارمەتی چالاکانیی مەدەنی و خەڵکی خێرخوازی ئەو شارە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانبار، لاوێکی کورد خەڵکی سەردەشت بە ناوی "عەبدوڵڵا محەممەدپوور" ، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو. ئەو لاوە کوردە کە هاوینی ١٣٩٣ی هەتاوی، له ئاکامی دمەقاڵەو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ئامۆزایەکی خۆی بە ناوی "ڕێبوار محەممەدپوور" دەکوژێ و بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” مەحکووم دەکرێت. ناوبراو پاش ٥ ساڵ زیندانی، بە یارمەتیی چالاکانی مەدەنی و خێرخوازان لە ئێعدام ڕزگاری بوو. وەک ئاگادارین ماوەی چەند ساڵێکە چالاکانی نێوخۆ خەریکی پەرەپێدانی ڕوحی هاوکاری و لێبووردەیین و تا ئێستا چەند کەسێک لەو ڕێگەیەوە لە مەرگ ڕزگاریان بووە.