کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ڕۆژنامەوانێک و وێنەگرێک لە خۆپێشاندانەکانی بەسرە

14:56 - 21 بەفرانبار 2719

لە پاش لێدوانێکی ڕەخنەئامێز ڕۆژنامەوانێکی عێراقی و وێنەگرەکەی لە شاری بەسرە کوژران. ڕۆژنامەوانێکی عێراقی لە پاش چەند کاتژمێرێک لەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیـیدا ڕەخنەی گرت لە دەستگیرکردنەکانی ناو شاری بەسرە، خۆی و وێنەگرەکەی کوژران . باس لەوە دەکرێ کە لایەنی سێـهەم دەستی لە کوشتنیاندا هەیە. ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێری کاناڵی دیجلە لە شاری بەسرە و" سەفا غالی "وێنەگر" ڕۆژی هەینی ٢٠ی بەفرانبار دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە کوژران کە باس لەوە دەکەن کە ئێستا هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئاسایشیـیەکان، هەڕەمەکییانە خەڵک دەستگیر دەکەن، ناوبراو لە دریژەی وتەکانید گوتی: "پـرسیاری من ئەوەیە بۆچی کاتێک خۆپـیشاندان لەلایەن شوێنکەوتوانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و خۆپـیشاندان لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا کەس دەستگیر نەکرا"؟ بەپـێی هەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆجێـیی "ئەحمەد عەبدولسەمەد" و" سەفا غالی" لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکراوە لە ناوچەیەک کە نزیکە لە ناوەندی فەرماندەیی پـۆلیسی پارێزگای بەسرە. شایانی باسە کە سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئەو جۆرەی کە عێراقییەکان خۆیان باسی دەکەن لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاکانی سەربەو ڕێژیمەوە ئەنجام دەدرێ و بە ئاسانی خەڵک دەکوژن، بە تایبەت کەسە دیارەکانی خۆپیشاندانەکان. جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی عێراق لەدەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەیاندا بێزارن و خوازیاری دەرکردن وکورت کردنەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی وشوێنکەوتووەکانیانن لەو وڵاتە.