![](/files/donaldtramp.jpg)
سەرۆک کۆماری ئەمریکا "دۆناڵد ترامپ" ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە " قاسم سلێمانی" گەورە تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی و سەرکردەی سپای قودس پیلانی بۆ تەقاندنەوە و هێرش بۆسەر ٤ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا داڕشتبوو، هەروەها بەرپرسی کوشتنی زیاتر لە ٦٠٠ ئەمریکایی بوو، بۆیە بەدەستی هێزەکانی ئەمریکا بە سزای خۆی گەیشت، هەرچەند دەبوایە زووتر بمانکوشتایە.
هەروەها ترامپ لە درێژەی وتووێژەکەیدا لە گەڵ "فاکس نیووز" ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر پێشتر ئێمە ئەوەمان لەگەڵ دێموکراتەکانی ئەمریکا باسکردایە بێگومان هەواڵەکەیان دەگەیاندە "قاسم سلێمانی"و پێشیان بە کوشتنی ئەو تێرۆریستە دەگرت و زۆریشیان پێناخۆش بوو کە کوشتمان.
شایانی باسە کە قاسم سلێمانی بەرپرسی کوشتنی سەدان هەزارکەس لە خەڵکی سووریە و لوبنان و عێراق و یەمەن و ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان و ناوچەکەیە. کە ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی بە دەستی ئەمریکا لە بەغدا کوژرا.