کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی سیاسیی کورد لەڕووی ناچاری کوردستانی بەجێ هێشت

18:24 - 24 بەفرانبار 2719

چالاکێکی سیاسیی خەڵکی کرماشان پاش چەند ساڵ بەندکران و دواتر بەهۆی بەردەوامیی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەناچار ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێ هێشت. " ئەحەد ڕەزا بابایی، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و ماوەی 6 ساڵ بەند کرابوو، دوای ئازادبوونی لە زیندان ڕووی کردە ڕیزەکانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان. ئەحە دڕەزا بابایی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا دەسبەسەر و دواتر خرایە بەندیخانەوە، بەڵام نە زیندان و نە گوشار و ئەشکەنجەی دامودەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ورەی پێ بەر نەدا و نهێنییەکانی حیزبی پاراست و؛ سەربەرز لە زیندان هاتە دەر. ئەحەد ڕەزا بابایی دوای ٦ ساڵ بەندکران بۆ ماوەی کاتی ئازاد کرا و بۆ ڕزگاربوون لەدەست زوڵم و زۆریی هێزەکانی ڕێژیم بە ناچار وڵاتی جێهێشت و هاتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە.