![](/files/tramp-1.jpg)
لە یەکێک لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ویلایەتی "ویسکۆنسن"، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرەکانی ئێران خۆی و ئەمریکایان خۆشدەوێ و لایەنگریانن، ئەوەش ئەو بەرەو پێشچوونەیە کە یەکەمجارە لەسەردەمی ئیدارەی مندا تۆماردەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا، قاسم سلێمانی بە شازادەی دانانی بۆمبە چێنراوەکان ناو دەبات و دووبارە باسی کوشتنەکەی دەکات و دەڵێ: "دێموکراتەکان ڕەخنەمان لێدەگرن کە ئێمە ئەو تێرۆریستە دڕندەمان کوشتووە، و دەیانەوێت هەوڵەکەمان سووک بکەن، بەڵام بەهۆی بۆمبە چێنراوەکانی سلێمانی لە عێراق و ئەفغانستان هەزاران هەزار کەس دەست وپێیان لەدەست داوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا هۆشداری دایە سەرکردەکانی ئێران کە خۆپیشاندەران نەکوژن، چونکە جیهان و ئەمریکاش چاودێرییان دەکات.
ڕۆژی شەممە٢١ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی خۆپیشاندان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان پێکردەوە، خۆپیشاندەرانی ئێران درووشمی تووند ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن، لەنێویاندا داوای دەست لەکارکێشانەوەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و نەمانی کۆماری ئیسلامی دەکەن.