کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سپای پاسداران لە سووریە

20:01 - 25 بەفرانبار 2719

ڕۆژی سیشەممە ٢٤ـی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، سپای سووریە ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی ئیسراییل بنکەی T-4ـیان بوردومان کردووە. بەپێی ئەو هەواڵانە کە بڵاوبوونەتەوە، فڕۆکەکانی ئیسراییل ڕۆژی سیشەممە ٢٤ـی بەفرانبار بنکەیەکی سەربازییان بەناوی T-4 لە سووریە بوردومان کردووە کە لەو بنکەیەدا کۆمەڵێک کاربەدەستی دەوڵەتی سووریە و فەرماندە و هێزی سەربازیی سپای قودسی تێدا بووە و چەند کەس لە ڕاوێژکارانی نیزامیی ڕووسییەش لەو بنکەیەدا بوون. لەلایەکی دیکەوە "ڕامی عەبدولڕەحمان" چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سووریە ڕایگەیاندووە کە ئەو بنکەیە سووری و ئێرانی و ڕووسیی تێدا بووە و سەرقاڵی پلانی سەربازیی بوون. شایانی باسە کە بنکەی T-4 یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی سوورییەیە کە زۆرجاری دیکەش هێرشی کراوەتە سەر. هەر بۆ نموونە ئیسراییل لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر و ساڵی ڕابردووش لە ئاکامی هێرشێکی هێزەکانی ئیسڕائیل ١٤ کەس لە هێزەکانی سووری لەو بنکەیەدا کوژران.