کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی ٣ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە سنە

14:23 - 26 بەفرانبار 2719

هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دوێنێ ٤ شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان لە شاری سنە دەسبەسەر کرد،ئەوخوێندکارانە ، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی بەفرانبار، سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی "موسلیم سلێمانی"، "زانیار ئەحمەدپوور" و "ئەرشەد ئەتابەک"، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کران لەم ناڕەزایەتییانەی زانکۆی کوردستاندا، خوێندکاران دژی حکوومەت دروشمیان دا و ئامادە نەبوون بەسەر ئاڵای ئەمریکادا تێپەڕ بن. شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا خوێندکارانی زانکۆکانی کرماشان وسنە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو وهەر بەم بۆنەوە ٤ کەس لە کرماشان و ٣ کەسیش لە سنە دەسبەسەر کراون کە لە چارەنووسیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.