کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانی حەوت سیناتۆری ئەمریکایی لە خۆپێشاندەرانی ئێران

14:54 - 26 بەفرانبار 2719

چەند کەس لە سیناتۆرە بەناوبانگەکانی ئەمریکا وەکوو "مارکۆ ڕۆبیۆ" و " لیندزی گراهام " و "تێد کرووز" و چوار کەسی دیکە، باس لەوە دەکەن کە پشتیوانی خۆپێشاندەرانن و دەیانەوێ بڕیارنامەیەک سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی ئێران و بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندەران دەربکەن. " لیندزی گراهام" یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانـی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ـی بەفرانبار لە پەیامێکی تویتێریدا باسی لەوە کردووە کە لەگەڵ شەش کەسی دیکە لە سێناتۆرەکانی ئەمریکا بڕیارنامەیەک سەبارەت بە خەڵکی ناڕازیی ئێران دەردەکەن و لەو بڕیارنامەیەدا بە ڕوونی ڕادەگەیەنن کە مەجلیسی "سینات"ی ئەمریکا لەگەڵ خۆپێشاندەرانی ئێرانییە و پشتیوانیان لێدەکا. جێی ئاماژەیە کە لیندزی گراهام داوای لە "مارتا مەک‌سالی"، "جێیمز لەنکفۆرد"، "مارکۆ ڕۆبیۆ"، "جۆنی ئێرنێست"، "تێد کرووز" و " میت رامنی" شەش سێناتۆری پلە باڵای ئەمریکا کردووە کە خاڵەکانی بڕیارنامەکە دیاری بکەن و پشتیوانی خەڵکی ناڕازیی ئێران بن کە گیان و ماڵ و هەموو شتێکیان دەخەنە مەترسییەوە تاکوو ئازادی بەدەست بێنن. هەروەها ناوبراو ڕایگەیاند کە هیوادارم هەموو سێناتۆرەکانی ئەمریکا بێنە دەنگ و بتوانین کارێک بۆ خەڵکی ئێران بکەین تاکوو لەژێر دەستی جەللادەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕزگاریان بێت.