کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پیاوێكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی مەهاباد

02:49 - 27 بەفرانبار 2719

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، دڵسۆزێکی حیزبی دێموکرات و جوولانەوەی گەلەکەمان بە ناوی جەعفەر مردەکی خەڵکی ناوچەی محاڵی مەهاباد کۆچی دوایی کردوە. کاک جەعفەر مردەکی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە وەک ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان خزمەتێکی زۆری بە حیزب و جووڵانەوە کرد و تا کۆتایی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە . ناوبراو لە بنەماڵەیەکی نیستمانپەروەر و کەسێکی خۆشناو و جێگەی باوەڕی خەڵکی ناوچە و ئۆگری ئازادی و ڕزگاری گەلەکەی بوو. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک جەعفەر و خزم و کەسوکاری و خەڵکی ناوچەی مەهاباد دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.