کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژی مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان

11:56 - 29 بەفرانبار 2719

مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ڕۆژی پێنجشەممە، ۲٦ی بەفرانباری ۱۳۹٨ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ بە ناوی "ئەفروز مینایی"خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. جێی ئاماژەیە کە دەسکورتی، هەژاری و بێکاری، زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بێهیوایی پاڵنەری سەرەکین بۆ پەنا بردنە بەر خۆکوژی و خۆڕزگار کردن لە نەهامەتیەکان.