کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی خەڵکی سەقز گیانی لەدەست دا

14:03 - 29 بەفرانبار 2719

کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە کەرەج گیانی لەدەست دا. ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بەفرانبار کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "شەهرام ئەحمەدپوور"، تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە کاتی کارکردن لەسەر داربەست کەوتۆتە خوارێ و بەهۆی سەختیی برینەکانی گیان لەدەست دا. شایانی باسە نەبوونی ئەمنیەتی کار، کەرەستەی پێویست و ستانداردی کارکردن ژیانی زۆر لە کرێکارانی خستۆتە مەترسیەوە و ساڵانە ژمارەیەک لە کرێکاران بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیان لەدەست دەدەن. گیانلەدەستدانی ئەو کرێکارانە لە حاڵێکدایە کە بەشی هەرە زۆری ئەوان هیچ چەشنە بیمەیەکی کۆمەڵایەتییان نییە و لەم سۆنگەیەوە و پاش مردنیشیان بنەماڵەکانیان زیانی زۆر و قەرەبوونەکراویان بەر دەکەوێ.