کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانی لە سنە و ئیلام

16:16 - 29 بەفرانبار 2719

دوو هاونیشتمانیی کورد خەڵکی سنە و ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار، لاوێکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی "ئەمیرعەلی مەجدی" لە شوێنی کارەکەی لە کتێبفرۆشیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و لە کاتی دەسبەسەر کردنیدا کەوتۆتە بەر ئەشکەنجە و ئازار و بێڕێیزی پێکردن. هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "ئاڕمان محەممەدی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی قەرارگای شارامفەر کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.