کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە ناوچەی شنۆ

15:42 - 27 بەفرانبار 2720

لاینگران و ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ بەبۆنەی ٢ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، لە ناوچەی شنۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و دروشمی تایبەت بەو ڕۆژە پیرۆزە شەقام و کۆڵانەکانی شاریان ڕازاندەوە. سەرەڕای هەوڵ و گوشاری زۆری هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کوردستان و دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنیی و خوێندکاری، ئەندامان و لایەنگرانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ لەو شەقام و گەڕەکەکانی ئەو شارە وەکوو شاوانێ، ئیسلاملوو، گرکەگور، مزگەوتی گرکەگور، ناوکۆڵانەکانی گرکەگور، ناوکۆڵانەکانی شاوانێ، جادەی ورمێ شنۆ، سەرجادەی شاوانێ و شارەکی سەنعەتی شاوانێ، چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سپاس و دەستخۆشی بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی شنۆ دەنێرێ و سەرکەوتن و بەردەوامییان لە بەجێ‌گەیاندنی ئەرکەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.