کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە سەقز

15:12 - 1 رێبەندان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نێو شاری سەقزیان بە چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە ڕازاندەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی دڵسۆزان و ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان شاری سەقزیان بە تراکت و نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ڕازاندەوە و یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لەو هاوڕێیانەمان لە شاری سەقز سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازین و دەستی ماندوو بوونیان دەگوشین.