کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە لە گوندی کووڕئاوای مەحاڵی ١٦

15:40 - 1 رێبەندان 2720

بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە گوندی کووڕائاوی ناوچەی مەحاڵی ١٦ی مەهاباد چالاکی تەبلیغیی بەڕێوەچوو. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی سەشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لاوانی ئازادیخوازی و رێبوارانی ڕێبازی کۆماری کوردستان، لە گوندی "کووڕاوا ی مەحاڵی ١٦ بە دروشم و وێنەی تایبەتی کۆماری کوردستان یادی ئەو کۆمارە مەزنەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت. سەرەڕای ئەوە کە چەکدارانی ڕێژیمی تاران لە کوردستان بەردەوامن لە سەرکوتکردنی خەڵکی ئازادیخواز، بەڵام لاوانی بە‌ئەمەگی گوندی کووڕاوا بە دروشم و بڵاو کردنەوەی وێنەی کۆماری کوردستان و نەمر پێشەوا قازی محەممەد یادی کۆماری کردستانیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە سپاسی تێکۆشەرانی گوندی کووڕائا دەکات و ئاواتەخوازە کە لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا سەرکەوتوو بن.