کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە شارەکانی بۆکان، شنۆ و پیرانشار بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان

14:20 - 2 رێبەندان 2720

ئەندامانی چالاکیی حیزب لە شارەکانی شنۆ،پیرانشار و بۆکان هاوکات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بە چالاکییەکانیان یادی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ڕێبوارانی ڕێبازی کۆماری کوردستان و ئاڵاهەڵگرانی نەمر"پێشەوا قازی محەممەد" لە گوندەکانی "سۆفیان و جەڵدیان"ی ناوچەی شنۆ و پیرانشار هەروەها لە گوندی "کانیەڕەش"ی سەر بە شاری بۆکان بە بڵاو کردنەوەی وێنە و دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان و کۆماری کوردستان یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سپاس و دەستخۆشی بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی شنۆ،پیرانشار و بۆکان دەنێرێ و سەرکەوتن و بەردەوامییان لە بەجێ‌گەیاندنی ئەرکەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.