کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شاری مەهاباد

15:26 - 2 رێبەندان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد، بەبۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ و دروشمی تایبەت چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد. سەرەڕای هەوڵ و گوشاری هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە شارەکانی کوردستان، ئەندامانی چالاک و بوێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوخۆیی وڵات و لە شاری مەهاباد، بە بڵاوکردنەوەیی دروشمی تایبەت و گرتە ڤیدیۆ یادی ٢ی ڕێبەندانیان بەرزڕاگرت. لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری مەهاباد هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.