کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێهەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

15:22 - 16 رێبەندان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، سێهەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، بە بەشداری ئەندامانی یەکیەتی ژنان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو. چەند خاڵی جێگای سرنج بۆ تێکۆشانی یەکیەتیی ژنان لەدەرەوەی وڵات و بەستێن و دەرەتانەکانی تێکۆشانی رێکخراوەکە و هەروەها پشتیوانی و هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەگرتنی رێکخراوی ژنان لە دەرەوەی وڵات بەشیک لە باسی کۆنفرانسەکە بوون. کاکڵەی کۆنفرانسەکە وێڕای پێداچوونەوە بە چەندین بڕگە و بابەتی پێشووی یەکیەتیی ژناندا، شەهین زاد ئەحمەد بەرپرسی گشتی کۆمیتەی پێشووی (ی.ژ.د.ک) دوای هەڵبژاردنێکی دێموکراتیک و سەردەمیانە ئەرکەکانی خۆی بە مەحبووبە ڕەحیمی هەڵبژێردراو وەکوو بەرپرسی گشتی یەکیەتی ژنان لە دەرەوەی وڵات سپارد.