کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە‌چوونی سێمینارێک لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانەوە

14:48 - 9 رەشەمه 2720

لە بەرەبەری ٨‌ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان و ۲٤ی ڕەشەمە ساڵیادی 75ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، سێمینارێک لە ناوەندی سێی حیزبی دێموکرات، بە بەشداریی ژمارەیەک لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب، بەڕێوە چوو. ڕۆژی پێنج‌شەممە، ۷ـی ڕەشەمەی ۹۹ی هەتاوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی‌دا سێمینارێکی لە ژێر ناوی "بزووتنەوەی ژنان لە ئێران‌دا" بۆ خاتوو "شەونم هەمزەیی" پێک هێنا. شەونم هەمزەیی، ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم سێمینارەدا لە لە ئاستێکی جیهانییەوە باسی لە بزووتنەوەی ژنان کرد و پاشان بزووتنەوەی ژنان لە ئێران‌دا و مێژووی سەرهەڵدانەکەی و تایبەتمەندی و ئیمکانەکانی ئەم بزووتنەوەیەی لە چوارچێوەی وڵاتی ئێران لە سەردەمی قاجارەوە هەتا ئێستا لێک دایەوە. هەمزەیی لە بەشی کۆتاییی سێمینارەکەدا بە چڕی پڕژایە سەر مێژووی خەباتی ماف‌خوازانەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوتی ژنانی کورد بە گوێرەی هەلومەرج و تواناییی خۆیان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە و لەم پێناوەدا تەنانەت گیانی خۆیشیان فیدا کردووە.