کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر

13:56 - 16 رەشەمه 2720

هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بە سەرپەرستی"خالید وەنەوشە" ئەندامی کومیتەی ناوەندی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی "هەدەپە"یان کرد. ڕۆژی ١٤ی ڕەشەممەی ٩٩ی ھەتاوی، ھەیئەتی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ھەولێر بە سەرپەرستی "خالید وەنەوشە" ئەندامی کۆمیتەی ناوندی حیزب، سەردانی دەفتەری نوینەرایەتیی "ھەدەپە"یان کرد و لەلایەن "ھەڤاڵ ناھیدە" لێپرسراوی یەکەم و"ھەڤاڵ حیکمەت" جێگری لێپرسراوی"هەدەپە" لە ھەولێر پێشوازییان لێکرا. خالید وەنەوشە پاش باسێکی تێرو تەسەل لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران،ئاماژەی بە چالاکبوونی ناوندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئیران کرد و ھیوای خواست کە ھێزەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان خۆیان لە بازنەی ناوندی ھاوکارییدا ببینەوە. ھەڤاڵ ناھیدەش باسیکی لە سەر کارو چاڵاکی ھەدەپە کرد کە سەرەڕاێ هێرشی هەمەلایەنەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕێکخراوەکەیان، وەک سێھەم حیزبی پارلمانیی لە تورکیە کە خەباتی پارلمانیی و مەدەنیی دەکەن و وتی: خەباتی ئێمە بۆ بە دەستهێنانی مافەکانمان بەردەوام دەبێ.