کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێک بەبوونە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن

18:05 - 17 رەشەمه 2720

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن سمینارێکیان بۆ خۆشکە خەدیجە مەعزوور ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب لە ساڵۆنی کتێبخانەی حیزب پێکهێنا. سەرەتای سمینارەکە بە ساتێک ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد و دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ٨ی مارسەوە لەلایەن خاتوو ژینا پاکدامەن ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنان، وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە ژنان و پیاوانی ئازدیخواز پێشکەش کرا. دواتر خۆشکە خەدیجە مەعزوور باسێکی تێر و تەسەلی لەسەر ڕۆژی جیهانیی ژن و دیاریکردنی ٨ی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانیی ژن پێشکەش بە بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە کرد. لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا خۆشکە خەدیجە مەعزوور باسێکی لەسەر هاتنەمیدانی ژنان لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵات پێی ناوەتەوە قۆناغێکی گرینگ و هەستیار و ژنان لەم پێوەندییەشدا تێچووی زۆریان بۆداوە. لەبەشێکی دیکەش قسەکانی خاتوو خەدیجە باس لە گیراوانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە نێویشیاندا ژنانی کرد و وتی:ٚ هەرجۆرە کار و چالاکییەکی نێوخۆی ڕۆژهەڵات تۆمەتی تێکدانی تەناهی نەتەوەیی لێ دەدرێ و چالاکان ڕێگایان دەکەوێتە کونجی بەندیخانەکان، ئەوە ئەرکی ڕووناکبیران وچالاکی مەدەنی، ڕێکخراوە و حیزبە سیاسییەکانە کە پاڵپشت و دەنگی ئەوان بن.