کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهاتنی سمینارێک لە پێشوازیی ٢٤ی ڕەشەمەدا لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانەوە

16:43 - 20 رەشەمه 2720

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، لە پێشوازیی ٢٤ی ڕەشەمە، ساڵیادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانیدا، سمینارێکی بۆ بەڕێز حەسەن شێخانی، ڕێکخەری کاروباری ڕێکخراوە دێموکراتیکەکان، لەژێر ناوی "ڕەگەز و دەسەڵات"دا پێکهێنا. حەسەن شێخانی لە دەسپێکی باسەکەیدا باسیکی تێرو تەسەلی لە پیناسەی مرۆڤ وەکوو بوونەوەرێکی فرە‌نیاز و فرە‌مەیل کرد وئاماژەی بەوە کرد کە مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و کردارەکانی دەرەنجامی کۆمەڵایەتییان هەیە، و پێویستە کە مرۆڤ جۆرێک داخوازی و حەزەکانی ڕێکبخات کە هەم ئازادیی خۆی بپارێزێ و هەمیش شیرازەی کۆمەڵگە تێک نەچێ. حەسەن شێخانی لە کۆتایی باسەکەیدا باسی لە پێوەندیی نێوان ڕەگەز و دەسەڵات کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕەوشبەرزیی مەرجێکە بۆ ئەو کەسانەی لە بواری گشتیدا بەرپرسیارێتی وەردەگرن. بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی کاروباری گشتیی لە کۆمەڵگەدا پێگەی کۆمەڵایەتییان هەبێ، پێویستە سەرەتا بەسەر خۆیان زاڵ بن و خۆیان و ژیانی تاکەکەسیی خۆیان بە باشی کارگێڕی بکەن. ئەو کەسانەی بەرپرسیارێتی جڤاکیی وەردەگرن، پێویستە خۆیان بە پڕۆسەیەکی خودسازیدا تێپەڕ کردبێ تا ببنە خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێز و کاریگەر لە کۆمەڵگەدا.