کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات-هەولێر لە لقی دووی پارتی دێموکراتی کوردستان

16:57 - 20 رەشەمه 2720

دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان-هەولێر، سەردانی لقی دووی پارتی دێموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد. ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ۹۹ی هەتاوی، دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان-هەولێر بە سەرپەرەستی "خالید وەنەوشە" بەرپرسی نوێنەرایەتیی حیزب لە هەولێر و هەروەها بەرپرسی ناوەندی سێی کوردستان و لێپرسراوی هەرێمی سێی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی لقی دووی پارتی دێموکراتی کوردستانیان کرد. لەو سەردانەدا لەلایەن مامۆستا "ئەحمەد کانی" ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی لقی دووی پارتی دێموکراتی کوردستان و هەروەها هەڤال ئاریان سەلاح ئەدین کارگێری لق و بەرپرسی پێوەندییەکان و هەڤال ئاری فارۆق کارگێڕی لق، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا و پاشان "خالید وەنەوشە" باسێکی لەسەر دۆخی ڕێژیمی ئێران و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێران، و هەروەها هەڵسووکەوتی دژەمرۆیی کۆماری ئیسلامی بەنیسبەت خەڵکی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەست نەپاراستن لە هیچ تاوانێکی دژ بە گەلی کورد کرد. دواتر مامۆستا "ئەحمەد کانی"، وێڕای کۆمەڵیک باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆزی کورد و پێوەندیی بەردەوام بۆ چارەسەریی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی و چارەسەری گرفتەکانی هێنایە ئاراوە و باسی لە پێوەندی توندو تۆڵی نێوان دوو لایەنیان کرد و جەختی کردەوە کە، تەنیا ڕێگاچارە ئەوەیکە لایەنە کوردستانییەکان بەپێی بنەما نەتەوەییەکان هەڵسووکەت بکەن و یەکڕێزیی نێو ماڵی کورد بپارێزن و لە کۆتایی دانیشتنەکەدا باس لە پێوەندی بەردەوامی هەر دوو لایەن کرایەوە.