کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەیەکی مودیرییەتیی لە فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆتاییهات.

15:00 - 25 رەشەمه 2720

لە مانگی رەشەممەدا لە لایەن کۆمیسیۆنی پێشمەرگەوە، دەروەیەکی مودیرییەتیی بۆ بەشیک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگە بەڕێوەچوو. لە ماوەی بەڕێوە بردنی دەورەکەداچەندین وانەی مودیرییەتیی، بە مەبەستی ئامادەکردنی پێشمەرگە لە هەموو کاتدا و خۆ ئامادەکردن بۆ قوناغێکی نوێ لە خەبات وتیکۆشاندا بە بەشداریی چەندین مامۆستای بەتوانا و لێهاتوو لە هەموو بەشە جۆراوجۆرەکای مودیرییەتدا شیکرایەوە. لە کۆتایی دەورە بەڕیز کاک حەسەن قادر زادە بەرپرسی کۆمیسیۆنی پێشمەرگە لە چەند وتەیەکدا ئاماژەی بە ئەرک و بەرپرسیارەتیی پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی کرد و بە پێویستی زانی کە ئێمە دەبێ بە بەردەوامیی ئەو ئەرکە بەڕێوە بەرین و رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر لە هەموو بوارێکدا پەروەردە بە گرینگترین بابەت و یەکێک لە ئەرکەکانمان بزانین. قادرزادە لە بەشێکی دیکەدا پێداگریی لەسەر بەڕێوەبردن و بەردەوام‌بوونی ئەو دەورەگەلە لە هەر هەلومەرجێک‌دا بۆ حیزبەکەمان پێویستە و دەبێ لەو بارەوە کەمتەرخەمیی نەکەین، ئەگەرچی پەتای کۆرۆنا لەکاری پەروەردەی ئێمەی کەم کردۆتەوە بەڵام سەرەرای ئەو پەتایە ئێمە سووڕین لەسەر پەوروەردە و بارهینانی پێشمەرگەکانمان. لەکۆتاییدا سپاسی فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگە و بەشدارانی دەورەی کرد و هیوای خواست تا بتوانن لە داهاتوودا لە قۆناغەکانی سەختی خەباتدا ئەرکی خۆیان بەڕیوەبەرن و ئەوانیش بتوانن لاوانی دیکە پەروەردە بکەن.