کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوانگەی تاران، ڕێبازی میلیشیایی ئێران (ئاکامە گرینگەکان)

05:32 - 30 رەشەمه 2720

دۆکترینی میلیشیایی ڕێنیشاندەری بەکارهێنانی تاقمی چەکدارە و وەها داڕێژراوە کە دوای کۆماری ئیسلامییش هەر بمێنێ. کۆماری ئیسلامیی لەسەر ئایدۆلۆژییەکی مەزنیخوازانە دامەزراوە کە هەوڵ دەدا دەوڵەتێکی پان-شیعی دامەزرێنێ کە لەسەر دەسەڵاتی ڕێبەری گەورەی ئێران بنیات نراوە. بە هۆی دۆکترینی میلیشیایی، ڕێژیمی مەلایان ئەرکدارییەکی لەمێژینەی بۆ کەڵک‌وەرگرتن لە توندوتیژیی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئایدیۆلۆژییەکانی هەیە کە ڕیشەیان لە چەمکی ئیسلامی شیعە، بەناو ئیمام و ئوممەی شیعەدا هەیە. دۆکترینەکە لە لایەن پرەنسیپی ویلایەتی فەقێ پشتگیریی دەکرێ، کە لە لایەن خوداوە نوێنەرایەتیی بە ڕێبەری گەورە دراوە تا دەسەڵاتی ڕەهای بەسەر ئوممەدا (کۆمەڵگەی موسڵمانانی دنیا) هەبێ، و دەسەڵاتەکەی لە سنوورەکانی ئێران تێدەپەڕێ. ئەو ڕایەڵە و ژێرخانەی سوپای پاسداران بۆ وەدیهێنانی ئەو دۆکترینە دروستی کردوون بە شێوەیەکە کە دوای کۆماری ئیسلامییش هەر دەمێنن. ئەوە بەو مانایەیە کە ئەگەر ڕێژیمی مەلایان بڕووخێ، سوپای پاسداران دەتوانێ درێژە بە گەشەپێدانی ئەو دۆکترینە بدا، تەنانەت ئەگەر بە شێوەی شۆڕش و سەرهەڵدانیش بێ.   سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە تایبەت هێزی قودسەکەی، جێبەجێکاری سەرەکیی دۆکترینی میلیشیاییە سوپای پاسداران و لقی دەرەکیی ئەو (هێزی قودس) بەگوێرەی یاسای بنەڕەتی دروست کران تا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نێوخۆ و دەرەوە بسەپێنن. وەک پسپۆڕێکی شەڕی شۆڕشوانانە، سوپای پاسداران کەلک لە توندئاژۆکردن و مێشک‌شۆردنەوە بۆ پشتگیریی لە ڕایەڵەیەکی خانەی چەکداری و میلیشیایی لە سەرانسەری ناوچە وەر دەگرێ. سوپای پاسداران پشتیوانیی تەواوی لە لایەن دامودەزگای دیپلۆماسیی دەوڵەتی ئێرانی لە پشتە.   دۆکترینی میلیشیایی و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە تەواوی لە لایەن دامەزراوەکانی دەسەڵاتی نەرمی ئێران و دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە پشتگیری دەکرێن. ڕێکخراوەکانی دەسەڵاتی نەرمی تاران، دامودەزگاکانی فێرکردن و پەروەردە، کولتووری، مرۆڤایەتی و دیپلۆماتیک، دەوری گەلێک هەستیار لە پشتیوانی لە بە ئەندامگرتن و توندئاژۆکردنی میلیشیاکان، بۆ پەرەپێدان بە دەستڕۆیشتوویی سوپای پاسداران دەگێڕن. ناوەندە کولتووری، فێرکردن و پەروەردە و ئایینییەکانی تاران گەلێک گرینگن هەم بۆ پاراستنی حزوور لە دەرەوەی وڵات و هەروەها بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی پەسەندکراو. ئەو پەیامانە کۆبەرهەمێک لە پرۆپاگەندای بەردەست پێک‌دێنن کە هەم لایەنگری ڕێژیمە و دژی ئەمریکا، دژی ئیسڕائیل یان هەردووکیانن. هێزی قودس ئەندامی خۆی لەو ڕێکخراوانە خزاندوون کە بۆ ئۆپەراسیۆنی نهێنی و گواستنەوەی چەکوچۆڵ و مووچەخۆرانی کەلکیان لێ وەردەگرێ.   ڕایەڵەی میلیشیایی ئێران یەکەیەکی هاوچەشن نییە و تەنیا هێندێک لە تاقـمەکان بریکارن میلیشیاکانی پشتگیریکراو لە لایەن ئێرانەوە تێکەڵاوێکن لە میلیشیای جەماوەریی سەربەخۆ و تاقمی دروستکراو لە لایەن سوپای پاسدارانەوە. ئامانجەکانیان و ئەو شتانەی ئەوان پێشترییەتی پێ دەدەن گەلێک جیاوازن و وەفادارییان بەرانبەر بە ڕێژیم، بەگوێرەی ڕیشە، ڕێبەری و هۆگرییان بۆ ویلایەتی فەقێ، دەتوانێ ئاڵۆز بێ. فرەلایەنیی لایەنگریی ئایدیۆلۆژیکی لە نێوان تاقمە جەماوەرییە سەربەخۆکان و ئەوانی هێزی قودس دروستی کردوون کە کاریگەریی بەهێزی لەسەر وەفاداریی و هەڵسوکەوت و دەسەڵاتی سوپای پاسداران و ئەو میلیشیایانە هەیە کە پشتگیرییان دەکا. سوپای پاسداران پێشترییەتی بەو تاقمانە دەدا کە سوێندی وەفادارییان بۆ ویلایەتی فەقێ و ڕێبەری گەورەی ئێران وەک سەرووترین دەسەڵاتی موسڵمانانی شیعە خواردووە.   تاقمەکانی دروستکراو لە لایەن سوپای پاسداران ئەو لایەنانەی نێو میلیشیاکانی پشتگیریکراو لە لایەن ئێرانن کە خێراترین گەشەیان هەیە و گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ناوچە ئەو میلیشیایانە کە باوەشیان بۆ ئایدیۆلۆجیای ئیسلامی شیعەی دیاریکراوی دەوڵەتی ئێران وەک هۆی مانەوە کردۆتەوە، ڕێبەرایەتییەکانیان پەسەند کراون و دەوری ئامرازیی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی سەربازیی ئێران لە، بۆ وێنە سوریە، سەلماندووە. حیزبوڵڵای لوبنان نمونەی بەنرخی ئەو تاقمانەیە کە سوپای پاسداران دروستی کردوون و لە ترسناکترین بریکارەکانی ئێرانە. حیزبوڵڵای لوبنان بە تەواوی بە خولیای پان شیعیی کۆماری ئیسلامیی و دەسەڵاتی ڕەهای خامنەیی بە سەر شیعەکانی دنیا وەفادارە و دژبەری بەردەوامی ئیسڕائیل، خۆرئاوا و هاوپەیمانە خەلیجییەکانیانە. ئەو تاقمە دروستکراوانە بەنرخترین سامانی میلیشیاییەکانی سوپای پاسدارانن و بریکاری ئێرانن.   هێزی قودسی سوپای پاسداران پەیتا پەیتا لەو شوێنانە کە لە ڕوانگەی تاکتیکییەوە بە پێویستی زانیوە، پشتیوانی لە تاقمی وەک تالیبان و ئەلقاعیدە کردووە، ئەگەرچی جیهانبینییەکی ناکۆکی لەگەڵیان هەیە پشتیوانی لەو تاقمانە کۆڵەکەیەکی دۆکترینی میلیشیایی ئێرانە و گواستنەوەی چەکوچۆڵ، ڕاهێنان و پشتگیریی لۆجیستیکی بۆ وەدەستهێنانی دەسکەوتی تاکتیکی دەگرێتەوە. ئەو تاقمانە بریکاری ئێران نین و سوپای پاسداران دەسەڵاتی بەسەر بڕیارەکانیانەوە نییە. لەگەڵ پەرەگرتنی ناکۆکیی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئێران لە ٢٠٠٣، هێزی قودس بە هۆی ئامانجی هاوبەشی پاشەکشە کردن بە هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتە یەکگرتووەکان، پشتیوانی لە تاقمە میلیشیاییەکانی عێراقی و ئەفغانستانی کرد، لە ناویاندا ئەوانەی کە لەگەڵ ئەلقاعیدە و تالیبان هاوهەڵوێست بوون. لە کاتێکدا کە پشتیوانی لەو تاقمانە لەنێو هێزی قودس‌دا پێشوازییەکی کەمی لێ دەکرێ، سوپای پاسداران بژاردەی کار کردن لەگەڵ ئەو جووڵانەوانەی کە وەک دوژمن بۆ گەیشتن بە ئامانجە درێژخایەنەکانی سەیر دەکا، پاراستەوە و درێژەی پێ دەدا.   ڕێککەوتنی ناوکیی ٢٠١٥ و سووک‌کرانی گەمارۆکانی سەر ئێران پێشی بە توندئاژۆیی پشتگیریکراو لە لایەن ئێران نەگرت، میانڕەوی نەکردن یان نەبووە هۆی وەلانانی دۆکترینی میلیشیایی گریمانەی کەم‌بوونەوەی ئەرکداریی ئێران بۆ دروستکردن و پشتیوانی لە میلیشیاکان، بە هۆی نەرمتر بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئێران دوای ڕێککەوتنی ناوکیی ٢٠١٥ و سووکتربوونی گەمارۆکان لەسەر تاران، هەڵە بوو. ژمارەی ئەو میلیشیایانەی کە سوپای پاسداران دوای ئەو دەورەیە قوتی کردنەوە و حزوری سوپا لەدەرەوە، بە پەرە ئەستاندنی هێزی قودس و ئۆپەراسیۆنەکانی لە عێراق و یەمەن، گەیشتە لوتکە. بە هەڵە لێکدانەویەکی باو لە بارەی کەلک‌وەرگرتنی ئێران لە میلیشیایان وەک بەشێک لە ستراتێژیی چاوترسێن کردن ئەو ڕاستییە پاشگوێ دەخا کە دۆکترینی میلیشیایی ڕێژیم زۆر پێش گەمارۆکانی ناونەتەوەیی و بەرز بوونەوەی گرژییەکان لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان، ئیسڕائیل و ئێران هەبوو.   میلیشیا فەرمییەکانی کە ڕایەڵەی میلیشیا و بریکارەکانی ئێران پێک دێنن تەنیا بەشێکی بچووکی هەڕەشەکەن سەرچاوەی مانەوەی ڕایەڵەی میلیشیایان لە ڕێکخراوەکانی دەسەڵاتی نەرم پێک‌هاتووە کە مانەوەی درێژمەودای بیرۆکەکان و جیهانبینییەک کە پشتگیریی لە دۆکترینی میلیشیا و ویلایەتی فەقێ دەکا دەپارێزن. ڕایەڵەی دەسەڵاتی نەرمی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی تواناییەکانیان لە ماوەی دەیان ساڵ پەرە پێداوە. هەڕەشەی ئەوان ئێستا لە هی خودی ڕێژیم زیاترە. بێ تێگەیشتن لە بناخەکانی دۆکترینی میلیشیایی تاران، مەترسیی ئەوە هەیە کە یەکەی بریکارەکانی ئێران و میلیشیا شیعەکان وەک بلۆکێکی یەک فۆرم سەیر بکرێ و هەروەها لە تێ نەگەیشتن لە فرەلایەنیی وەفادارییەکان و هەڵسوکەوتی نێوان ڕێژیم و رایەڵەی میلیشیاکانی. ئاکامەکەی ئەوە بووە کە دەستەواژەی 'بریکار' و 'میلیشیای شیعە' بە نۆبە کەلکیان لێ وەرگیراوە و سیاسەتەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانیان و چالاکییە تێکدەرەکانیانی تا ڕادەیەکی زۆر ئیفلیج کردووە. ئەو ڕاپۆرتە مۆدێلێک پێشکەش دەکا تا سامانە میلیشیاییەکانی ئێران بە گوێرەی وەفاداریی ئایدیۆلۆژیکی لەگەڵ ڕێژیم و تایبەتمەندییەکانی دروستبوونیان لێک جیا بکرێنەوە. ئەو مۆدێلە کەمایەسییەکانی دۆکترینی میلیشیایی ئاشکرا دەکا و، ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە، بە ناو تەوەری خۆڕاگریی دێنێتە بەر ڕووناکایی. بە لێک جیاکردنەوەی ئەو تاقمانە کە بەتەواوی گوێڕایەڵی جیهانبینی ئیسلامی شیعەی ئێرانن، دانەرانی سیاسەت دەتوانن باشتر لە پانتایی دەسەڵاتی سوپای پاسداران لەسەر تاقمە جیاوازەکان تێبگەن.  ئەوە ڕێگا بە دەوڵەتان دەدا تا بزانن لەکوێ هەڵوێستی دژی تێرۆریزم، دژی توندئاژۆیی و دژی توندوتیژیی لەگەڵ گەمارۆی ئاسایی بۆ بەرپەرچدانەوەی توندوتیژیی شیعە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست پێویستە. بۆ لێک‌هەڵوەشاندنی هەڕەشەی توندوتیژیی شیعە لە ناوچە، هەولێکی تەواو بە مێشک و بە دڵ دژی تووندوتیژیی پێویستە. ئەوە دەخوازێ، لەگەڵ هەنگاوی دیکە، بەرەیەک لە هاوپەیمانان پێویستە کە لە ئاڵۆزیی هەڵسوکەوتەکانی ناوچە کە ڕێژیمی ئێران بە هۆی ئەوانەوە توانیوەیەتی وەفاداریی ناوچەیی وەدەست بێنێ، تێدەگەن. ئەوە هەر وەها بەو مانایەیە کە هەڵمەتی بەردەوام بۆ وەدەستهێنانی پشتیوانیی جەماوەریی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئێران لەگەڵ هەولێ هاوئاهەنگ بۆ لێک هەڵوەشاندنی ئەو دامەزراوانە کە ڕێژێم بە هۆی ئەوانەوە لە نێو کۆمەڵگەکاندا ڕۆژانە تەشەنە دەکا، پێویستە.