کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر بۆ ناوەندی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە

16:27 - 30 رەشەمه 2720

دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان-هەولێر سەردانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە کرد. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، "خالید وەنەوشە" بەرپرسی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان-هەولێر، سەردانی ناوەندی سەرەکی "ئەنەکەسە"ی کرد و لە لایان دوکتور "کاوە عەزیزی" ئەندامی "ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە" و نوێنەرانی پارتەکانی بەشدار لە "ئەنەکەسە" پێشوازیی لێ کرا. خالید وەنەوشە باسێکی لە دۆخی هەنووکەیی، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وئاڵۆزیەکان و دۆخی گشتیی کورد لە بەشە جیاکانی کوردستان و دەستێوەردانی بەرچاوی کۆماری ئیسلامی ئیران و برسی کردنی خەڵکی کوردستان و ئیران وەک سیاسەتی ھەمیشەیی دەسەڵاتدارانی تاران و دروستکردنی دەستە و گروپی توندئاژۆی ئیسلامیی بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی خۆیان و ناسەقامگیری ناوچەکە و باسێکی لە سەر پرسی یەکڕیزی پارتە سیاسییەکانی کوردستانی کرد.