کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە مەراسمی پرسەی دوکتور کەماڵ مەزهەر

15:44 - 5 خاکەلێوه 2721

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر، بەشداریان لە مەراسمی پرسەی پڕۆفسۆر دوکتور کەماڵ مەزهەر مێژوونووسی ناوداری کورد کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەشتی مامۆستا "عەبدوڵا حەسەنزادە" سیاسەتوان و کەسایەتی ناوداری بزووتنەوەی کورد و خالید وەنەوشە نوێنەری حیزب لە ھەولێر، بەشداریان لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لەتەرمی خوالێخۆشبوو پرفسۆر "دوکتور کەمال مەزھەر" مێژوو نووسی ناوداری کورد کرد. لەو ڕێوڕەسمەدا "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەریمی کوردستان و کۆمەڵێک وەزیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و ھاوسەری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەی ناوبراو و کەسایەتیە ناودارەکانی کوردستان و بەڕێوەبەرانی ئاکادیمیای کوردی، بەڕێوەبەر و بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە تەرمی پڕۆفسۆر دوکتور کەماڵ مەزھەر مێژوونووسی ناوداری کورد بوون.