کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێ کردنەوەی پەیمانی وەفاداری خەڵکی شاری دێولان لەگەڵ رێبازی شەهیدان

15:57 - 9 خاکەلێوه 2721

بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری دێولان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بەڵێن و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە و درێژەدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەبن. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ئەوینداران و ڕێبوارانی ڕێبازی شەهیدانی کوردستان لە دێولان، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بە چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی لە کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە ڕێبازی شەهیدانیان پیرۆز نرخاند و پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردەوە. سەرەڕای ئەوەیکە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوام ئەو چالاکییانە دەخەنە ژێر چاوەدێرییەوە، بەڵام لاوانی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان هیچکات ڕێگرییەکانی ئەو ڕێژیمە نەبووەتە کۆسپ لەسەر ڕێگەیان بۆ چالاکیی و یادکردنەوەی بۆنە پیرۆزە نەتەوەییەکانیان، هەربۆیە لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دێولان بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بەڵێنی وەفادارییان بۆ درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.