کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی ڕێبوارانی ڕێگەی شەهیدانی کوردستان بۆ سەر گڵکۆی پێشەوا قازی

19:12 - 9 خاکەلێوه 2721

لەبەرەبەری ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕێبوارانی ڕێگەی شەهیدانی کوردستان سەردانی گڵکۆی پێشەوا قازی محەممەدیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد سەردانی مەزارگەی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانیان کرد و بەڵێنیان بەو ڕێبازە نوێ کردەوە کە درێژە دەری ڕێگای پیرۆزی شەهیدان بن. هەر لەو پێوەندییەدا، لە شاری ڕەبەت بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان دڵسۆزان و ڕێبوارانی ڕێگەی شەهیدان لە کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەندامان و لایەنگرانی ڕێبازی حیزب، لە گەڕەکەکانی کەمەربەندی، مەکتەبی نیلوفەر و فەلەکەی مەیدانی مامۆستا هەژاری ئەو شارە، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدان دروشمی تایبەت بەو ڕۆژە و چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.