کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێزنامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بۆ بنەماڵەی شەهیدان لە نێوخۆ

15:40 - 14 خاکەلێوه 2721

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕێزنامە و گوڵی سووری پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە، ڕێزنامەی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدان و گوڵی سووری لەبەرۆکی دایک، باوک و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات، لە کارێکی حیزبی و نیشتمانیدا، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بەو پەڕی ڕێز و حورمەتەوە، وێڕای چەپکەگوڵی بەڵین و وەفاداری بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، ڕێزنامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کە بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانەوە ئامادە کرابوو، گەیاندووەتە دەستی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەهیچ دۆخێکدا بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لەبیر ناکا و لە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە ناردنی ڕێزنامەی تایبەت و پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی وەفاداری، بەڵێن و پەیمانی لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان نوێ کردەوە و هیوای خواست کە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان درێژەدەری ڕێگای پیرۆزی شەهیدان بن.