کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی شنۆ

15:15 - 3 جۆزەردان 2721

ڕەمەزان عەلیپوور، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک ڕەمەزان عەلیپوور، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خەڵکی گوندی سیاوان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک ڕەمەزان عەلیپور، ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر دەکا و دەبێ بە پێشمەرگە و تاساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتدا ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەڕێوەدەبا و دواتر لە سەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات و تا دواهەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێگا وڕێبازی شەهیدان دەمێنێتەوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک" ڕەمەزان عەلیپوور" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاریی کاک ڕەمەزان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.