کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

15:11 - 3 جۆزەردان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی "قاسم عەزیزیان" لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە شاری مەهاباد، "قاسم عەزیزیان" تەمەن ٢٨ ساڵ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە. هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی، قاسم عەزیزیانیان لە ماڵی باوکی لە گوندی "لەج"ـی سەربە شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، دەسبەسەر و تائێستا چارەنووسی نادیارە.