کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ویشکبوونی ئاوی ڕووبارەکانی کوردستان بە پیلانی ڕێژیم

14:51 - 4 جۆزەردان 2721

بە هۆی گرتنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و هەناردەکردنی ئاوی کوردستان بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران ئاوی ئەو ڕووبارە ویشکی کردووە. بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان لە درێژەی پیلانی ڕێژیم بۆ ڕاکێشانی ئاوەکانی کوردستان بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران و هەروەها کەم بارانیی ئەمساڵ ئاوی پارێزگاکانی کوردستان و هەروەها ڕووبارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕوو لە ویشکبوونە یان ویشکییان کردووە. لە پارێزگای کرماشان، هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی سەتا٦٠ی ئاوی چۆم و ڕووبار و کانییاوەکان، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو پارێزگایە ڕووبەڕووی کێشەی کەمئاوی بوونەتەوە. عەلیڕەزا کاکاوەند، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای کرماشان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ٧٠ هەزار کەس لە گوندەکانی پارێزگای کرماشان و هەروەها ٣٤١ هەزار کەسیش لە شارەکان، لەگەڵ کێشەی ئاو بەرەوڕوون و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هیچ گرینگییەک بە دۆخی کەمئاوی لەو پارێزگایە نادەن، سەرەڕای کەمئاوی لەو پارێزگای دۆخی گرانی و نالەباریی بژێوی ژیان لە لووتکە‌دایە و هاووڵاتیانی پارێزگای کرماشان بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە دۆخێکی ناخۆشدا دەژین.