کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "ڕاسی ناوچەی لەیلاخ" چاپ و بڵاو کرایەوە

15:25 - 29 جۆزەردان 2721

کتێبی "ڕاسی ناوچەی لەیلاخ" لەلایەن نووسەری کورد "ئیبراهیم ئەحمەدی" وەکوو پڕۆژەیەکی توێژینەوەیی لەلایەن توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانەوە، لە چاپ دراوە. ئەم کتێبە سێ بەرگییە کە ١٧٠٠ لاپەڕەیە، پێکهاتووە لە چیرۆک و ئەفسانەگەلی ناوچەی لەیلاخ کە ۳۳۷ چیرۆکی لە خۆوە گرتووە کە بۆ وتنەوەی ئەم چیرۆک و ئەفسانەگەلە ۱۰۶ حیکایەت‌بێژ و ڕاست‌بێژیی ناوچەی لەیلاخ بەشدارییان کردووە کە بوونەتە هەوێنێک بۆ بەپێزترکردنی ئەم بەرهەمە و گیانێکی دووبارە بە ڕۆحی فۆلکلۆری کوردیدا. نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەدا دەڵێ: "چیرۆک و ئەفسانە ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕ، هیوا و ئاواتەکانی خەڵکن و سینگ بە سینگ و بەرەبەرە گوێزراونەتەوە و پاڵپشتیی پتەوی ئەدەبی ئاکاری و کۆمەڵایەتین. ناوەرۆکیان پڕە لە بنەماکانی دۆستی و دادپەرەوەری و ڕنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتین و کۆمەڵێک جیهانبینی خەڵکیان لەنێو دڵی خۆیاندا حەشار داوە. هەر بەم هۆیەوه، لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە وەکوو دەروونناسی و جیاوازییە زمانییەکان و کۆمەڵناسی، دەتوانین لێکیان بدەینەوە". شایانی باسە کە ئیبراهیم ئەحمەدی وەک لێکۆڵەرێکی بواری وێژەی زارەکی و فۆلکلۆر چەندین بەرهەمی بەپێزی لەم بوارەدا کۆ کردووەتەوە و چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.