کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی هاوسەری شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی لەیلاخ

16:28 - 20 گەلاوێژ 2721

خەدیجە بڵاغی، هاوسەری شەهید مەحموود کەرەمی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری دێولان ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەدیجە بڵاغی هاوسەری شەهید "مەحموود کەرەمی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێولان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. خاتوو خەدیجە پاش شەهیدبوونی هاوسەرەکەی ئەرکی گەورەکردن و پێگەیاندنی منداڵەکانی گرتە ئەستۆ و تا دوا هەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی هاوسەرەکەی، شەهید مەحموود مایەوە. شەهید مەحموود کەرەمی ناسراو بە میرزا مەحموو کەڕەونان، کادرێکی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان بوو کە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە ئاوایی گەنجی کەوتە کەمینی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە و شەهید دەبێ و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی خاتوو " خەدیجە بڵاغی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.