کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور ناسر هیمەتی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا

16:31 - 20 گەلاوێژ 2721

دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی مەدەنی کورد ، پاش سەردان بۆ بنکەی بەرێوەبردنی سزاکانی ئیسفەهان دەسبەسەر و بۆ تێپەرکردنی ماوەی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە گوازرایەوە. ناسر هیمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار٩٧ی هەتاوی و لە پێیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و بەیاننامەی تایبەت بە چلەی گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی پاییزی ٩٧ی هەتاوی لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ئیسفەهان بە تۆمەتی "بێ ڕێزی بە خامنەیی، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. دوکتور ناسر هێمەتی پزیشکی دەروونناس و خەڵکی شاری ئابدانانی سەربە پارێزگای ئیلام و یەکێک لەچالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری ئیسفەهانە.