کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیمان نوێکردنەوەی خەڵکی ناوچەی لەکستان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان

15:27 - 27 خەرمانان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی "لەکستان"ـی کرماشان، بە نیسبەت تۆپبارانەکانی سپای تێرۆرسیتی پاسداران بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پیشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات نوێ کردەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ناوچەی "لەکستان"ـی سەر بە کرماشان لە دژکردەوە بە هەڕەشە و تۆپبارانەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان نوێ کردەوە و بەڵێنیان داوە کە تا سەرکەوتن درێژەدەری ئامانجی پیرۆزی شەهیدانی کوردستان بن. جێی ئاماژەیە خەڵکی ناوچەی لەکستان بەردەوام پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکرات دەربڕیوە و هەڕەشە و هێرشەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هێزی پیشمەرگە و حیزبی دێموکراتیان بە شێوازی جۆراوجۆر مەحکووم کردووە.