کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

15:37 - 27 خەرمانان 2721

کۆڵبەرێکی کورد لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە گیانی لەدەستدا. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری مەڕان سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەڕێکی بە ناوی"محەمەد ئەمین قادری" خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانی لەدەستدا. جێی ئاماژەیە کە "محەمەد ئەمین قادری" خێزاندار و باوکی مناڵێک بووە. هەروەها لەلایەکی دیکەوە لە گەردەنەی تەتەی هەورامان، دەستەیەک کاسبکار دەکەونە کەمینی هێزەکانی ڕێژیم و تەقەیان لێدەکرێ و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا ١٢ سەر ئاژەڵی ئەو کاسبکارانە کوژران.