ڕێککەوتنی جێگای مشتومڕی وڵاتە یەکگرتووەکان، بریتانیا و ئوسترالیا، دەرئەنجامی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ
ئورشەلیم پۆست – سێت جەی فرانتزمەن
تووڕەیی فەڕانسە و ئەورووپا لە ڕێککەوتنی ئەو دواییانەی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان، ئوسترالیا و بریتانیا دەتوانێ دەرئەنجامی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەبێ. دوای ئاشکرا بوونی رێککەوتنەکە فەڕانسە ڕایگەیاند کە باڵوێزەکانی لە ئەمریکا و بریتانیا [ دروستەکەی ئوسترالیایە. و.] کشاندۆتەوە. بە گوێرەی بی بی سی، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕانسە گوتی "ئەو بڕیارە بێ وێنەیە" لەبەر "گرینگیی بێ وینەی" ئەم دۆخە، ڕەوایە.
ئەو ڕیککەوتنە نوێیە ناوی ئاوکوس (AUKUS) ــە و بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە ئوسترالیا ژێر دەریایی