کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد ڕێکۆردێکی نوێی لە گینێس تۆمار کرد

14:08 - 8 رەزبەر 2721

جەماڵ ڕەسووڵی، وەرزشوانی خەڵکی مەهاباد ڕێکۆردێکی نوێی لە گینێس تۆمار کرد. ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری مەهاباد وەزشوانێک بە ناوی جەماڵ ڕەسووڵی بۆ دووهەمین جار ڕێکورد جیهانیی لە بواری مەلەکردن لە ئاودا بەزاند و بە مەلەکردن بە دەست و لاقی بەستراوە لە بەنداوی مەهاباد ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد. ئەو ڕێکۆردە نوێیە بە حوزووری ڕەنجبەر زادە دادوەری تایبەتیی تۆماری ڕێکوردی گینێس لەلایەن جەماڵ ڕەسووڵیەوە وەدەست هات. شایانی باسە کە جەماڵ ڕەسووڵی ئەو سەرکەوتنە و شانازییەکەی وەکوو هاوسۆزییەک، پێشکەش بە کۆڵبەرانی کورد کردووە.