کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان گەیەندرایە کۆنفرانسی ساڵانەی "لیبەر پارتی" بریتانیا

14:18 - 8 رەزبەر 2721

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هەڕەشە بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ڕۆژی چوار شەممە ٧ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن "مەولوود سوارە" ئەندامی "ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان" لە وڵاتی بریتانیا دەقی ڕاگەیەندراوەکە گەیشتە کۆنفڕانسی ساڵانەی "لیبەر پارتی"(Labour Party) بریتانیا. ڕاگەیەندراوی ئەو شەش ڕێکخراوانە کە بە زمانی ئینگلیسی وەرگێڕدرابۆوە بە شێوەیەکی بەربڵاو لەناو بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی بەشدار لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریتانیا، چالاکانی مافی مرۆڤ و ئەندامانی پارلمان بڵاو کرایەوە و بە سەرنجەوە پیشوازی لێکرا. هەروەها لە ژووری بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی لیبەرپارتی دا، چاوپێکەوتنێک کرا و ڕاگەیەندراوەکە گەیەندرایە دەستی کاربەدست و ئەندامانی ئەم بەشە لەو حیزبە.